ئه‌ردۆغان: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بۆ ئێرانیش په‌ره‌ده‌سێنێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 322‌ جار بینراوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ری زۆره‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بگاته‌ ئێرانیش.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ هه‌نگاریا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئابورییه‌وە له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا چه‌ندین شه‌پۆلی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان له‌ عێراقدا روویاندا كه‌ به‌شێكی زۆری خۆپیشاندانه‌كه‌ دژی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى بوو.

وتیشى: "ئێمه‌ تا راده‌یه‌ك ده‌زانین كێ و به‌ چ مه‌به‌ستێك له‌ پشت ئه‌م خۆپیشاندانه‌وەیه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و شه‌پۆله‌ رووبكاته‌ ئێرانیش".

سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئامانجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ جیهانی ئیسلام و له‌ناو وڵاتانی ئیسلامیدا دووبه‌ره‌كی دروست ببێت، بۆیه‌ ئێمه‌ هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیسلامیش ده‌بێت زۆر ئاگاداربن و نه‌كه‌ونه‌ داوی ئه‌و لایانانه‌وه‌. 

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: من له‌ هه‌ڵوێستی تاران به‌رامبه‌ر به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له‌ باكووری سوریا ره‌خنه‌م هه‌یه‌، كاردانه‌وه‌ی ئێران چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و ئێمه‌ی تووشى شۆك و سه‌رسووڕمان كرد.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure