تا پێنجشه‌ممه‌ چوار وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9675‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى له‌م هه‌فته‌یه‌دا چوار وه‌زاره‌ت و دوو توێژ مووچه‌ى مانگى ئابى 2019 وه‌رده‌گرن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سبه‌ى یەکشەممە (10ى تشرینى دووه‌م) مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و رۆژى دووشه‌ممه‌ش (11ى تشرینى دووه‌م) مووچه‌ى وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وتیشى: "رۆژانى سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ (12 و 13ى تشرینى دووه‌م) مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت".

به‌پێى وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: رۆژى پێنجشه‌ممه‌ (14ى تشرینى دووه‌م) مووچه‌ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

به‌هۆى دواكه‌وتنى ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ى مانگانه‌ حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت، سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێك دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ "سستی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام دواى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە