كوژرانى په‌لامارده‌رانى سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى گیاره‌ راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1311‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

پاش ئه‌وه‌ى له‌رێى 17 مووشه‌كه‌وه‌ هێرشێك له‌ نزیك بنكه‌ى سه‌ربازى گیاره‌ ئه‌نجامدرا، فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى عێراق كوژرانى سێ له‌ هێرشبه‌رانى په‌لاماره‌كه‌ى راگه‌یاند.


(دوێنێ هه‌ینى 8ى تشرینى دووه‌مى 2019) شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رایگه‌یاند: 17 مووشه‌ك له‌ نزیك بنكه‌ى سه‌ربازى گیاره‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى موسڵ، كه‌ سه‌ربازانى ئه‌مریكى تیایه‌، كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى لێبكه‌وێته‌وه‌.

لیوا روكن نومان زه‌وبه‌عى، فه‌رمانده‌ى سوپا له‌ موسڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "وه‌ڵامى تیرۆرستان دراوه‌ته‌وه‌".

زه‌وبه‌عى ئاشكراشیكرد: ئۆتۆمبێلێك تێكشێكندراوه‌ و "سێ تیرۆرست كوژراون" و سێ مووشه‌كیش له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى ترى هه‌ڵگرى مووشه‌كدا گیراوه‌ له‌نزیك بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا.

گیاره‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكاشه‌وه‌ وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌كارهاتووه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure