وه‌زیرى ناوخۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 297‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وه‌زیرى ناوخۆى عێراق داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات هه‌ل نه‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت توندوتیژى و ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌.


یاسین یاسرى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له‌ لێدوانێكدا داواى له‌ هاووڵاتیان كرد هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن و هه‌ل نه‌به‌خشنه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان له‌نێو خۆپیشانده‌راندا شاردوه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت توندوتیژى بكه‌ن و ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ و زیان به‌ ئاسایش بگه‌یه‌نن و هێرشبكه‌نه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ و شوێنه‌ گشتى و تایبه‌ته‌كان. 

هاوكات سوپاسگوزارى خۆى بۆ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له‌پاى رێنماییه‌كانى بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى پاراستنى سیستم و یاسا و پابه‌ندبوون به‌ رێڕه‌وى ئاشتیانه‌ى خۆپیشاندان.

ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و به‌شێك له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق دژ به‌ گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى هه‌لى كار و خراپى خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure