ئه‌ردۆغان: له‌ سوریا ده‌رناچین

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 250‌ جار بینراوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا

دواڕۆژ

سه‌رۆكى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ى هێزه‌كانى له‌ سوریا ده‌رناكات به‌ر له‌ ده‌رچوونى وڵاتانى تر تیایدا.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا (رۆژى هه‌ینى 8ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: تا سوپای وڵاتانی دیکە لە سووریادا هەبن، سوپای تورکیاش لەو وڵاتە ناکشێتەوە.

وتیشى: وڵاته‌كه‌ى درێژه‌ به‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى ده‌كات دژ به‌ شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات، تا ئه‌وكاته‌ى هه‌موویان ناوچه‌كه‌ جێده‌هێڵن.

له‌ 9ى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردووه‌وه‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و ناوچه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌ره‌ڕاى راگه‌یاندنى ئاگربڕ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى ناوچه‌ى ئارام به‌ ئاگادارى ئه‌مریكا و روسیا، به‌ڵام سه‌ربازانى سوپاى توركیا و چه‌كدارانى میلیشیا نزیكه‌كان له‌و وڵاته‌ هێرش و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى تر به‌رده‌وامه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە