17 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی گەیارە دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 08/11/2019‌ :: 1359‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمشەو ھەینی 8ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاوی كردەوە، 17 موشەك لە بنكەیەكی سەربازی پارێزگای نەینەوا دراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئەمشەو 17 مووشەك لە بنكەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا دراوە، لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەكان پرۆسەی پشكنینیان دەستپێكردووە، بۆ دۆزینەوەی ئەو تیرۆرستانەی ئەو مووشەكانەیان لەو بنكەیە داوە.


دەشڵێت "ئەو مووشەكانە ھیچ زیانێكی مرۆیی و مادی بەدواوە نەبووە".





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure