باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵە سێ ساڵانەکەی شێلا

هەواڵ / کوردستان :: 08/11/2019‌ :: 1677‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا

ئێوارەری ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی دووەمی 2019، لە قەزای رانیە باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی، منداڵەکەی خۆی دەشێلێت و منداڵەکەش دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کێوەڕەشی قەزای رانیە بەهۆی بێ ئاگاییەوە، باوکێک منداڵە تەمەن 3 ساڵانەکەی خۆی کە رەگەزی نێرە شێلاویەتی بەو هۆیەشەوە منداڵەکە گیانی لە دەستداوە.

وتیشی: "رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە باوکەکە سەرقاڵی بردنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بووه بۆ گەراجی ماڵەکەی لەو کاتەدا بەهۆی بێ ئاگاییەوە ئەو رووداوە نەخوازراوە روویداوە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure