نووسینگەی تایبەتی عادل عەبدولمەهدی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / عێراق :: 08/11/2019‌ :: 3194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو 8ی تشرینی دووەمی 2019 نووسینگەی تایبەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو کردارانەی ئەمڕۆ ئەنجامدراون نیشانەی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراتییەکان نین و داوای لە خۆپیشاندەران کرد شێوازی هێمنانەی خۆپیشاندانەکان بپارێزن.

باسی لەوەشکردووە: خۆپیشاندانەکان کرداری تاوانکارییان لەگەڵدا بووە و ئەمەش بە شێوەیەکی روون دیارە کە بۆ لێدان لە هەیبەتی دەوڵەت و لاوازکردنی تواناکانی و بە ئامانج گرتنی گەلی عێراق و ئاسایشییەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە: تاوانی کوشتنی خۆپیشادەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان سزاکەی دەگاتە حەوت ساڵ بەندکردن، لێدان و بریندارکردنی هاووڵاتیان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیش سزاکەی دەگاتە یەک ساڵ بەندکردن، سزای رێگریکردن لە کارمەندانی دەوڵەت کە کارەکانی خۆیان بەجێ بێنن، سزاکەی دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن، هەر تاوانێکی تاڵانکاری و تێکدان و شێواندنی موڵکی گشتی سزاکەی زۆر توند دەبێت، هەروەها تاوانی سوتانی ماڵی هاووڵاتیانی بێ گوناح و بارەگای هێزە ئەمنی و فەرمانگە رەسمی و نیمچە رەسمییەکان سزاکەی بەندکردنی هەمیشەیی یان کاتیی دەبێت، هاندانی تێکدان و شێواندنی بەرژەوەندییەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان سزاکەی دەگاتە 20 ساڵ بەندکردن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: تاوانی لادان لە فەرمان و رێنماییە دەرکراوەکان وەک پێشێلکردنی قەدەغەی هاتوچۆ، سزاکەی بەندکردن دەبێت هاوشێوەی هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکانیش لەناو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان سزاکەی بەندکردن دەبێت، هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و پڕوپاگەندە و چاندنی ترس لە دڵی هاووڵاتیاندا سزاکەی بەندکردنە و تاوانی هاندانی خەڵک بۆ جێبەجێ نەکردنی یاساش بە هەمان شێوە سزاکەی بەندکردنە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure