وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەسەر دۆخی عێراق هاتەدەنگ

هەواڵ / عێراق :: 08/11/2019‌ :: 417‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لەسەر دۆخی شەقامی عێراق هاتەدەنگ.


وتیشی: "لەئێستادا پلانە ئەمنییەکانمان بە باشی بەڕێوەدەچن و هیچ رێگریی و دۆخێکی شڵەژاو لەسەر شەقامەکان نابینرێت و پلانی حکومەت کاری خۆی کردووە".

ئەوەشی وت: "ئەو کارە تێکدەرانانەی ئەنجام دەدرێن، تاوانی بینراون و پێویستی بە فەرمانی دادوەر ناکات، یەکسەر تاوانبارەکان دەستگیر دەکرێن".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure