سوپای ئەمریکا لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئێران هاتەدەنگ

هەواڵ / جیهان :: 08/11/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی ئێران خستوویەتییە خوارەوە، پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە.


ئەمڕۆ ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە ئاشکرای کرد کە ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی وڵاتێکی بیانی خستووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکردووە: کە ئەو فڕۆکەیەی خراوەتە خوارەوە لە جۆری هەواڵگری بێ فڕۆکەوان بووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە: کە فڕۆکەکە لە باشووری ئێران خراوەتە خوارەوە و ئەو وڵاتەش ئاشکرا نەکراوە کە خاوەنی فڕۆکەکە بوون.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure