لەسەر نرخی ئەو نەوتەی لەهەولێر دابەشکرا روونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1569‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز
 
لەبارەی جیاوازی نرخی دابەشکردنی  نەوتی سپی هەولێر بەراورد لەگەڵ پرێزگاکانی دیکە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە روونکردنەوە دەدرێت.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر (ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی دووەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: بۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 48 هەزار دینار لە هاووڵاتیانی هەولێر وەردەگیرێت و دوای بەدواداچوونەکانمان بڕی 5 هەزار دینارمان کەمکردەوە، هەر کەسێکیش ئەو بڕە پارە زیادەیەی دابێت دەتوانێت لە رێگەی بریکاری خۆراکەکەیەوە وەریبگرێتەوە.

وتیشی: "لەماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕە نەوتەی دەگاتە دەستمان دابەشی دەکەین و  بۆ هەر خێزانێک بڕی 216 لیتری پێدەدرێت و لەبەرامبەریشدا بڕی 48 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت". 

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی دابەشکردنی نەوتی هەولێر رایانگەیاندبوو: بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 53 هەزار دینار وەردەگیرێت و ئەمەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستکرد.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 216 هەزار لیتر نەوت بۆ پارێزگای هەولێر دیاریکراوە و لەهەفتەی رابوردوودا بەشێک لەو نەوتە بەسەر قەزای سۆران و ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکرا و لەبەرامبەر هەر بەرمیلێکیش بڕی 53 هەزار دینار وەرگیرا.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure