سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/11/2019‌ :: 1658‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ )، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

 
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/11/8



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure