تورکیا لەبارەی داعشەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

هەواڵ / جیهان :: 08/11/2019‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی 2019 سلێمان سوێلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بڕیارێکی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی چەکدارانی داعشەوە بڵاوکردەوە.

باسی لەوە کردووە کە تورکیا بڕیاریداوە چەکدارانی داعش لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئەندامانی خێزانی خەلیفەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی کە لە وڵاتەکەی دەستگیری کردوون.

باسی لەوەشکردووە: کە 76 هەزار ئەندامی داعش چوونە ناو تورکیایان لێ قەدەغە کراوە و تائێستاش 7550 ئەندامی داعشیش نێردراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام هێشتا 1149 کەسیان لە زیندانەکاندا ماون.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە