هەسەدە ئاگاداری رووسیا دەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 465‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت: "زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا لەگوندی سەرمەساخی سەربە تەل جەمال لەکاتی گەڕی هاوبەشیان لەگەڵ سوپای رووسیا هاووڵاتیەکی کوردیان. خستووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیان و گیانی لەدەستداوە، ئێمەش رووسیا ئاگادر دەکەینەوە کە ئەوان بەرپرسن لەو تاوانە".

مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بەدواڕۆژی راگەیاند: "هاووڵاتی سەرخۆبون عەلی ئەو گەنجە بوو کە بەشێوەیەکی دڕندانە زرێپۆشە تورکییەکان لەگوندی سەرمەساخی سەر بە تەل جەمال لە سنووری ناحیەی دێرک کردیان بەژێرەوە و بەدڕندانەترین شێوە شەهیدیان کرد، ئێمە رووسیا بە هۆکار دەزانین".

وتیشی: "شەهیدکردنی ئەو هاووڵاتیە لەکاتێکدایە کە رووسیا بەردەوام باس لە بانگەشەی دەوری هاوبەشی ئاشتیانەی خۆی دەکات لەگەڵ تورکیا و بۆیە ئاگاداری رووسیا دەکەینەوە کە ئەو تاوانە بەهۆی ئەوەوە بووە و دەبێت قسەی خۆی هەبێت لەو بارەیەوە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure