ئەمریکا لەسەر پارەی نەوتی خۆرئاوای کوردستان زانیاری ئاشکرا دەکات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 608‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوێنێ 7ی تشرینی دووەمی 2019 جوناسان هوفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: کە سەربازەکانی ئەمریکا سەرپشک کراون کە رووبەڕووی هەر هێزێک ببنەوە کە هێرش بکەنە سەر بیرە نەوتەکانی خۆرهەڵاتی سوریا.

وتیشی: "داهاتی نەوتی ئەو بیرانە دەچێتەوە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات نەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ئێستاشدا هێزەکانمان کار لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە دەکەن و یارمەتییان دەدەن بۆ شەڕی دژی داعشی تیرۆرست".

ئەوەشی وت: "تورکیا تاوانێک ئەنجامبدات کە گومان بکرێت تاوانی جەنگە، ئەوا رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure