ڤیدیۆ: گەورەترین گۆڕستانی ژێرزەوی لەم ناوچەیەی جیهان بنیاد دەنرێت

هەواڵ / جیهان :: 08/11/2019‌ :: 498‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابوردوودا دەستیان کرد بە بنیاتنانی گۆڕستانی هار هەمنوخوتی یەهودی لە قودس کە بە گەورەترین گۆڕستانی جیهان دادەنرێت.

راگەیاندنەکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە کە گۆڕستانەکە درێژدەبێتەوە بۆ خاکی گوندی دێر یاسینی فەلەستینی و جیاوازترینە لە جیهانی نوێدا.

گۆڕستانەکە چەندین تونێلی تیادایە و ئامادە کراون بۆ ئەوەی مردووی تیادا بنێژرێت.

ئەم گۆڕستانە لە تەواوبووندا دەتوانێت 23 هەزار گۆڕ دابین بکات و تێچووی پرۆژەکەش 50 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و سێ ساڵیشی پێ دەچێت.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure