ئەو ژنەی سوکایەتی بە ترامپ کرد لە هەڵبژاردنێکدا سەرکەوتوو بوو

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەو ژنە ئەمریکییەی کە لە راگەیاندنەکاندا بەناوبانگ بوو بەهۆی سوکایەتیکردن بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا لە بەرامبەر کاندیدێکی حیزبەکەی ترامپ سەرکەوتوو بوو.

ئەو ژنە ناوی جولی بریسکمانە و بەهۆی رەفتارەکەی کە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا کردبووی لە کارەکەی دوورخرایەوە، بەڵام ئەمە نەیڕوخاند و رۆژی چوارشەممە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ویلایەتی ڤێرجینیا سەرکەوتوو بوو.

بریسکمان تەمەنی 52 ساڵە و دایکی دوو منداڵە، پێشتر شیکەرەوە بوو لە حکومەتی ئەمریکیدا و لەساڵی 2017 کاتێک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ترامپ بەلایدا رۆیشتوون، ئەمیش بە سواری ماتۆڕێکەوە بووە و بە دەستی ئاماژەیەکی ناشرینی وەک سوکایەتیکردن بە سەرۆک کردووە و وێنەکەی لە راگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە و بەهۆیەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بریسکمان 52 لەسەدی دەنگەکانی هێنا لە بەرامبەر سوزان فولب، کاندیدی کۆمارییەکان کە حیزبەکەی دۆناڵد ترامپە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure