ڤیدیۆ: له‌ناوچه‌یه‌کى كوردستان ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانى توركیا به‌ردباران كران
هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە :: 354 جار بینراوە
دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى تشرینى دووه‌م، كاروانى ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانى توركیا و رووسیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى خۆرئاواى كوردستان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه شهمهرزار كران و به‌ردباران كران.
بۆزان كهرعۆ، به‌رپرسى روانگه‌ى كوردى بۆ زانیارییه‌كان به دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دهوریهى چاودێرى توركیا و رووسیا له ناوچه سنوورییه‌كانى خۆرئاواى كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه".
وتیشى: "له گوندهواى ناوچه‌ى دێركى خۆرئاواى كوردستان و كۆبانى و پێشتریش له قامیشلۆ ئۆتۆمبێله‌كانى سوپاى توركیا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه‌وه به سەختى به‌ردباران كران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به ده‌یان ژن و منداڵ و گه‌نج له گوندى ده‌رنا ئاغا له سنوورى گركێله‌كێ دهوریهى چاودێرى سوپاى توركیایان بەردباران کرد".
پ: چ.ع