10 ملیۆن دۆلار دەدرێتە هەر کەسێک زانیاری لەبارەی ئەم کەسانەوە ئاشکرا بکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1530‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: پاداشتێک بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک زانیاری بدات لەسەر دوو سەرکردەی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی.

مایکڵ ئیڤانۆڤ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایش و دیپلۆماسی رایگەیاند: وەزارەتەکەیان پاداشتێک بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر سەعد بن عاتف ئەلعەولەقی بدات.

وتیشی: "پاداشتێکیش کە دەگاتە چوار ملیۆن دۆلار دەدرێتە هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر ئیبراهیم ئەحمەد مەحمود ئەلقوسی بدات، ئەم دوانەش پاڵنەر و پشتیوان بوون بۆ هێرشکردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure