به‌چه‌ند هه‌نگاوێكى خێرا چین ده‌ستى به‌ كار كردووه‌ له‌سه‌ر ته‌كنیكى نه‌وه‌ى شه‌شه‌م

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 358‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیا رەسمییه‌كانى چین رایانگه‌یاند: چین به‌ رەسمى ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌وه‌ى شه‌شه‌م و له‌هه‌نگاێكدا كه‌ به‌ ئامانجى پیشاندانى نوێترین داهێنانى تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندى لاسلكى وێنای كردووه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و په‌یمانگەی توێژینه‌وه‌كانى حكومه‌تى چین كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى بۆ توێژینه‌وه‌ و به‌ره‌و پێشبردن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای 6 جی  به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ى كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆژیای چینى ده‌ریده‌كات.

ته‌كنیكه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌كنیكییه‌كانى موبایل زۆر خێرایه‌ و خاڵی كێبڕكێی سه‌ره‌كى نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و چینه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواییدا.

وڵاته‌كانیش له‌سه‌رانسه‌ری جیهان كێبڕكێ له‌سه‌ر  تۆڕی نه‌وه‌ى پێنجه‌م ده‌كه‌ن  كه‌ توانى 20 جار زیاتر خێرارتر بێت له‌ نه‌وه‌ى چواره‌م و به‌ڵێندراوه‌ به‌ پاڵپشتى  ته‌كنه‌لۆژیای نوێی وه‌ك ئۆتۆمبیل.

له‌مانگى چواردا رویته‌رز  له‌سه‌ر زاری به‌رپرسه‌كانى كوریای باشوور بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان  به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و چین سه‌ركه‌وتووه‌ و توانیویه‌تى  پێگه‌ى تۆڕی بازرگانى 5 جی له‌ جیهاندا  دروست بكات و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ تۆڕه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ موبایلی 5جیه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ى كوریای باشووریان به‌درۆخستووەته‌وه‌.

پێشبڕكێی نێوان كۆمپانیاكانى هواوى چینیشی گرتووەته‌وه‌ كه‌ دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنه‌ له‌ جیهان و هه‌تا ئێستا  به‌شداری دروستكردنى چه‌ندین تۆڕی كردووه‌.

حكومه‌تى ئه‌مریكا هواوى خستووەته‌ لیستى ره‌شى بازرگانى و رێگری له‌ كۆمپانیاكه‌ كردووه‌ چه‌ند  به‌شێكى ئامێرەكان كه‌  له‌ دروستكراوى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانە بكڕێت له‌ترسی ئه‌نجامدانى  كاری سیخوڕی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و حكومه‌تى ئه‌مریكا توانى هاوپه‌یمانه‌كانى رازیبكات  كه‌ تۆڕی پێنجه‌مى سه‌ر به‌ته‌كنه‌لۆژیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ى چین به‌كار نه‌هێنن كه‌ به‌رده‌وام هواوى ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ، له‌ رێگه‌ى جریوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ تویته‌ر داوای له‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كردووه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ى شه‌شه‌م به‌نزیكترین كات له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دروست بكه‌ن  و له‌ وەڵامدا كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ته‌واوى هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن و هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه‌ كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌كین بۆ ده‌ستپێكردنى توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى تۆڕی نه‌وه‌ى شه‌شه‌م 6 جی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌ راگه‌یاندنى سێ گه‌ره‌ترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن له‌و وڵاته‌ بۆ خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزاری مۆبایلی 5جی له‌سه‌ر ئاستى وڵاته‌كه‌.

چینیش له‌ ده‌ستپێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌ رێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ و به‌  خێراییه‌كى زۆر له‌ ده‌ستپێكى ساڵی داهاتوو راده‌گه‌یەنێت و كێشه‌كانى نێوان ئه‌و وڵاته‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى خێراتر كردووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە