جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگەیه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/11/2019‌ :: 272‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

(رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌م) جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگەیه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

ئازاد محه‌مه‌د كه‌ جوتیارێكی نموونه‌ییه‌ له‌ هه‌ڵەبجه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان و باخدارییه‌كانی خۆی له‌ به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

وتیشی: "له‌ پێشانگەكه‌دا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵی و باخدارییه‌كان نمایش ده‌كرێن له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش نمایش ده‌كه‌م كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێناومه‌ كه‌ ده‌مه‌وێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م پێشانگەیه‌ هاوكاری كه‌رتی ناوخۆ و به‌رهه‌می خۆماڵی بكه‌م".

داواشی له‌ هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر كرد به‌شداری پێشانگەكه‌ بكه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی پشتیوانیكردن له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و باخداری له‌ هه‌رێمی كوردستان.

پێشانگەکه‌ (كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2019) له‌ به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ده‌كرێته‌وه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure