لەبارەی گۆڕینی کۆدی سەر کاڵا تورکییەکان روونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

هەموو ئەو کاڵایانەی کە ھاوردە دەکرێن دەبێت ناونیشانی وڵاتەکە و زانیاری تەواوی بەرھەمھێندراوی لەسەربێت، گەر وانەبوو ئەوا رێگەی ھاوردەکردنی پێ نادرێت.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: "لەبازاڕەکاندا بەھەموو شێوەیەک دەستکاریکردنی کاڵاکان رێگە پێدراو نیە و ھەر کارێکی لەو شێوەیە دەچێتە قاڵبی غەشکردنەوە".

راشیگەیاند: "بەردەوام سەردانی کۆگاکان دەکەین کە بەرھەمە ھاوردەکراوەکانی تیادا ھەڵدەگیرێت، تائێستا ھیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەبووە و ھیچ بازرگانێکیش ناتوانێت کۆدی سەر کاڵاکان بگۆڕێت و لە وڵاتەکەشەوە ناتوانرێت ئەو کۆدە بگۆڕدرێت، چونکە ھەر کۆدە و ھی وڵاتێکە و بەو شێوەیە دەناسرێتەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: ھەر کارێکی لەو شێوەیە بازرگانەکە دەخاتە بەردەم یاسا و بەغەشکردن لە ھاووڵاتیان دەناسێنرێت، بەمەش باجێکی قورس دەیگرێتەوە.

بەرھەم بورھان، بازرگان لەشاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: "ماوەی 15 ساڵە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کاری ھاوردەکردنی خۆراک و کاڵا دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ناتوانین کۆدی کاڵاکان بگۆڕین و ھی وڵاتێکی دیکە بۆ وڵاتیکی دیکە بەکار بھێنین".

راشیگەیاند: "گۆڕینی کۆد کارێکی نایاساییە و زۆر ئاسانیش نییە، بۆیە ئەوە ناکرێت ھەموو کۆدەکان کە ھەیە جۆری وڵاتەکە دیاری دەکات".

لەئێستادا ھاووڵاتیان لەدوای بایکۆتی کاڵای تورکی ترسیان لەوەیە بازرگانان کۆدی ئەو وڵاتە بگۆڕن و لەبازاڕدا بەكاڵای وڵاتێکی دیکە ساغی بکەنەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure