ئەمریکا بەهاوکاری دوو وڵاتی دیکە ئەم کارە بۆ بەعسییەکانی عێراق دەکات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 12730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شارەزای سیاسی حسێن ئەلکینانی، رایگەیاند: ئەمریکا پیلانێکی داڕشتووە بۆ گەڕانەوەی حیزبی بەعس بۆ عێراق.

باسی لەوەشکردووە: کە ئەمریکا دەیەوێت کەسانی نوێ بۆ ئیدارەدانی عێراق بهێنێت و دەیەوێت حیزبە ئیسلامییەکانی ئێستای عێراق نەمێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: کە ئیدارەی ئەمریکا بە پشتیوانی ئیمارات و ئیسرائیل دەیانەوێت بەعس بگەڕێننەوە بۆ عێراق و حکومەتێکی راگوزەر دروستبکەن.

ئەوەشی خستەڕوو: بەعسییەکان بە تایبەت ئەوانەی لە ئوردن دەژین ئێستا دروشمی (نیشتمانمان دەوێت) بەرزدەکەنەوە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر حوکم.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە: کە ئەمریکا دەیەوێت حیزبە ئیسلامییەکانی عێراق نەهێڵێت، چونکە ئەو حیزبانە لەگەڵ سیاسەت و بەرژەوەندی ئەمریکادا ناگونجێن.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure