بەرپرسێکی ئەم حیزبە دەستی لە کار کێشایەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هەڵمەتەکەی سەرۆکی حیزبی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەریتانیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆسپی هاتە بەردەم، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە دووەم کەسی ناو حیزبەکە دەستی لە کار کێشایەوە.


تۆم واتسن، دووەم کەسی ناو حیزبەکە کە پشتگیری مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە و بڕیاریداوە کە بەشداری هەڵبژاردنەکەی 12ی کانونی یەکەم نەکات.

لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە کەسییە و سیاسیی نییە". بەڵام کاتی دەستلەکارکێشانەوەکە لەگەڵ وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندایە.

جێرێمی کۆرین، سەرۆکی حیزبەکە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە لەلایەن بەرپرسانی حیزبەکەیەوە کە دەڵێن ناتوانێت کاری سەرۆک وەزیران بکات.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure