بەهۆی بومەلەرزەوە 23 کەس بوونە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2080‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران رایانگەیاند کە بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە لە باکوری خۆرئاوای ئێران 23 کەس بوونەتە قوربانی.

ئاماژەیان بەوەشداوە: کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 20ی دیکەش بریندار بوون.

باس لەوەشکراوە: کە بومەلەرزەکە گوڕەکەی 5.9 پلەی رێختەر بووە و ناوەندی بومەلەرزەکە 156 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای شاری تەبرێز بووە لە قولایی 62 کیلۆمەترەوە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە