گه‌شتكردن له‌ پارێزگارێك قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1035‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ئاشكرایكرد كه‌ بڕیار دراوه‌ رێگرى له‌ گه‌شتى  پارێزگارى ئێستا بابل بكرێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵى سه‌باره‌ت به‌ دۆسیەیه‌كى گه‌نده‌ڵى.

 ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ئاشكرایكرد كه‌  گه‌شتكردن له‌ كه‌ڕار عه‌بادى پارێزگارى بابل قه‌ده‌غه‌كراوه‌ به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كى ئاماده‌كارى كه‌ره‌سته‌ و پێداویستى رێگاكانى هاتوچۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هاتوچۆى ئه‌وشاره‌.

 ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگارى پێشوى بابل-یش ده‌ركراوه‌ به‌هۆى ناچاركردنى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌وشاره‌ بۆ چاپكردنى چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌ چاپخانه‌یه‌ك كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بونى نه‌بووه‌.
ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure