حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆڵه‌تی خوێندن ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 680‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
به‌نوسراوێكى فه‌رمی كه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی كراوه‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نێت": له‌سه‌ر نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ ۸٥۸۲ له‌ ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبه‌ت به‌ ڕاگرتنی كاتی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن تا ده‌ركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی، بڕیاره‌كه‌ زه‌ماله‌ و خوێندن له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌" 

د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌نوسراوی ژماره‌ ۹۳۸۸ كه‌ رۆژی ٦ تشرینی دووه‌می ۲٠۱۹ ده‌رچووه‌‌و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێبدنی باڵا كراوه‌ هاتووه‌": ئه‌م بابه‌ته‌ دوێنێ به‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ دیوان ژماره‌ ۹۳۸۸ له‌ ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێكخراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م راگرتنه‌ مۆڵه‌تی خوێندن له‌ ناو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سكوڵه‌رشیپی (زه‌ماله‌) وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ناگرێته‌وه‌  و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ به‌ده‌ركراون له‌ ڕاگرتن وبه‌رده‌وام ده‌بن به‌ مه‌رجێك به‌ گوێره‌ی یاسا وپێوه‌ره‌ كارپێكراوه‌كان بن.
هه‌روه‌ها هاتوه‌":مه‌رجه‌ خوێندنه‌كه‌ و وه‌رگرتنی ئۆفه‌ری خوێندن له‌چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كاندا بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure