پنتاگۆن: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پاڵپشتی هه‌سه‌ده‌

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 جوناسان هۆفمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریەكا بە پنتاگۆنی راگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ شه‌ڕكردن له‌دژى داعش و وتیشى :"كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین داعش ده‌ستى نه‌گات به‌ نه‌وتى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا".

 جۆناسان هۆفمان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند :" زۆربه‌ى هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانمان له‌شارى كۆبانێ كشاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌".

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن به‌ پێدانى هاوكارى سه‌ربازى به‌ هه‌سه‌ده‌.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure