نهێنى ده‌ستگیركردنى ژنى یه‌كه‌مى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 622‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 له‌پاش ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌ستگیریكردنى  ژنى یه‌كه‌مى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى پێشوى رێكخراوى داعشی راگه‌یاند  میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ زانیارى نوێ له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و ژنه‌ى به‌غدادى زانیارى هه‌ستیارى داوه‌ته‌ به‌رپرسانى توركیا.

به‌رپرسێكى ئه‌منى توركیا كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ى به‌غدادى له‌گه‌ڵ كچێكیدا له‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابوردوو له‌ پارێزگاى هاتاى سه‌ر سنورى سوریا ده‌ستگیركراوه‌.

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ى به‌غدادى زانیارى زۆرى داوه‌ته‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌شێوازى كاركردنى داعش.

 

به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ى به‌غدادى وتویه‌تى ناوم رانیه‌ مه‌حموده‌ به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ ناوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى ئه‌سما فه‌وزى محه‌مه‌د كوبه‌یسیه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان له‌رێگه‌ى پشكنینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ژنى به‌غدادییه‌و چه‌ند زانیارییه‌كیشی سه‌باره‌ت له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى داوه‌ته‌ به‌رپرسانى توركیا.
 ئا:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە