ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ ناوى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى زڕاندبوو

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 895‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌یاند كه‌ ناوى ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى له‌رێگه‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ زڕاندووه‌. 


 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ته‌شهیر و ناوزڕاندنی به‌چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كردبوو .

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی نادیار تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ناویان زڕێنراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای به‌دواداچوونێكی وردو ئاشكراكردنی تۆمه‌تبار توانرا ده‌ستگیربكرێت  كه‌ له‌دایكبوی ساڵى 1992 ه‌و دانیشتوی شاری هه‌ولێره‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure