زانیارى نوێ له‌باره‌ى هه‌موارى ده‌ستورى عێراقه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 554‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى عێراق چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌و هه‌مواره‌دا گۆڕانكاریان تێدا بكرێت له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.

 
 یونادم كه‌نا ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى عێراق كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ ئاشكرایكرد كه‌ لیژنه‌كه‌یان پێداچوونه‌وه‌ به‌ شێوازى كاركردنى سیستمى ئێستادا ده‌كات له‌وانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ 200 ئه‌ندام.

  له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتى سۆمه‌ریه‌نیوز یونادم كه‌نا ده‌ڵێت:" لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستور رێگه‌پێدراو نییه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى هه‌موارى ده‌ستور به‌ڵكو راسپێردراوه‌ كه‌ پێشنیار بۆ هه‌مواره‌كان ئاماده‌بكات به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى".
 
وتیشى:"لیژنه‌كه‌مان پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و په‌یوه‌ندییان به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه‌ ده‌كات له‌ ده‌ستوردا و  قورسترین گۆڕانكارى كه‌ له‌و هه‌مواره‌دا ئه‌نجام ده‌درێت په‌یوه‌ندى به‌ به‌شی یه‌كه‌م و  دووه‌مى ده‌ستوره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ بۆ بنه‌ما گشتیه‌كان وپێویستى به‌ ده‌نگدانى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌ و دواتریش سه‌رجه‌م هه‌مواره‌كان ده‌خرێته‌ به‌رده‌م راپرسی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى یان ره‌تكردنه‌وه‌ى".

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە