دەیان هه‌زار كرێكار له‌ مانگرتن به‌رده‌وامن

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زیاتر له‌ 48 هه‌زار شۆفێر و میكانیك و كارمه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هی تر كه‌ له‌ كۆمپانیای هاتوچۆی زه‌مینیی تێلانگانای هیندستاندا کاردەکەن كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ خاوه‌نداری ده‌كرێت له‌ مانگرتن به‌رده‌وامن. 


مانگرتنه‌كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ كرا له‌ رۆژی 5ی تشرینی دووه‌مدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌و فه‌رمانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ مانگرتن به‌رده‌وامن.

پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی دوو كاتژمێریی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی وه‌زیراندا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر كرێكاره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌وا هه‌موو كرێكاره‌كان له‌ كاره‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌و كۆمپانیا نیمچه‌ حكومییه‌ به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت بۆ كۆمپانیایه‌كی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی كرێكاره‌كانه‌ كه‌ داوایان كردبوو ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ته‌واوه‌تی بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاره‌كان ببن به‌ كارمه‌ندی حكومه‌ت.

له‌ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كرێكار كه‌ به‌شداری مانگرتنه‌كانن ته‌نیا 11 كه‌س یاخود چه‌ند سه‌د كه‌سێكی كه‌م مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. به‌شێكی ئه‌وانه‌ش له‌دوای كاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ مانگرتنه‌كه‌دا.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure