ئەگەری ئەوە هەیە رێککەوتنێک لە نێوان ئیسڕائیل و کەنداو بکرێت

هەواڵ / جیهان :: 08/11/2019‌ :: 95‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


کەناڵێکی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد: ئیسڕائیل و کەنداو خەریکە دەگەنە رێککەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوانیان، سەرەڕای ئەوەی کێشەکەی فەلەستین چارەسەر نەبووە.

راپۆرتەکە لەلایەن سایتی عەرەبی21ەوە وەرگێڕدراوە و لەلایەن سیاسەتمەدار دانا وایس داڕێژراوە و کەناڵ 12ی ئیسڕائیلی پەخشیکردووە: "یسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل سەرپەرشتی ئەم دەستپێشخەرییەی کردووە و ئامادەکارییەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسڕائیل و ئەمریکا و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ئەمنی و ئابورییە".

وایس ئاشکرایکرد: ئیدارەی ئەمریکا بەدوای خاڵێکی پەیوەندی نوێدا گەڕاوە تاکو دەستپێشخەرییەک رێکبخەن و سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەرپەرشتی پرۆسەکەی کردووە.

وتیشی: "رێککەوتنەکە باس لەوە دەکات چیتر جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتەکانی کەنداو روونەدات و ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ئابوری و ئەمنی هەبێت لە داهاتوودا، سەرەڕای ئەوەی کێشەکەی فەلەستین چارەسەر نەبووە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure