لە بەغدا چوار خۆپیشاندەر كوژران

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەم، لە ناوەڕاستی بەغدا هێزە ئەمنیە عێراقیەکان پێنج خۆپیشاندەریان کوشت، هەروەها نزیکەی 35 کەسی دیکە لە نزیک پردی شوهەدا برینداربوون.

 

ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ "ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی بەغدا هێزە ئەمنیە عێراقیەکان پێنج خۆپیشاندەریان کوشتووە، نزیکەی 35 کەسی دیکەش لە نزیک پردی شوهەدا برینداربوون".

لە باشووری عێراق دەیان خۆپیشاندەر تایەیان سوتاند و رێگەی سەرەکی بەندەری ئوم قەسر-یان گرت، بەهۆیەوە بارهەڵگرەکان نەیانتوانی پێداویستیە خۆراکیەکان بگوازنەوە، بەڵام لایەنە ئەمنیەکان پاش تێپەڕبوونی یەک کاتژمێر بەنداوەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە.

 

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە 1ی تشرینی دووەمی رابوردووەوە تا ئێستا  250 خۆپیشاندەری بێ چەک کوژران.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure