بڕانى ئینته‌رنێت له‌ عێراق ئه‌م سووده‌ى هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بڕینى خزمه‌تگوزاریيه‌كانى ئینته‌رنێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابووردوودا له‌ عێراق ئه‌گه‌رچى گه‌لێك كار و چالاكى و خزمه‌تگوزارى په‌كخستووه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كى خێرا ده‌ریخستووه‌ "نه‌بوونى ئینته‌رنێت و راوه‌ستانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى لایه‌نى باشه‌شى تێدا بووه‌".


راپرسیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌ریخستووه‌ "زۆرێك له‌ هاووڵاتیان ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ند كاتى خۆیان به‌فیڕۆداوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا". 

هاووڵاتیانى عێراق ده‌ڵێن: "سه‌رقاڵ نه‌بوونیان به‌ ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى ناو خێزانى گه‌رمتركردووه‌، ئێستا ئه‌ندامانى خێزان له‌ جاران زیاتر پێكه‌وه‌ن و هه‌ست به‌بوونى یه‌كتر ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر ئه‌و هه‌سته‌ كه‌مى كردبوو، به‌هۆى خووگرتنى خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌". 

هه‌ندێك هاووڵاتى دیكه‌ش ده‌ڵێن: "ئێستا ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ زیاتر ئاگادارى ته‌ندروستى خۆمان و كه‌سوكارمان بین و له‌ڕووى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئارامیه‌كى زیاتر ده‌كه‌ین، له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ڕاوه‌ستانى هێڵى ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كارێكى وایان كردووه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دنیاى كتێب و كتێبخانه‌كان".

له‌ كۆتاییدا راپرسیه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و قسه‌یه‌ زۆر درۆیه‌ كه‌ پێمان وابێت ژیان مه‌حاڵه‌ به‌بێ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه‌ ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ شێوازه‌كانى سه‌رده‌مى پێش ئینته‌رنێت و خۆمانى له‌گه‌ڵدا رابهێنین".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure