ئەو پارەیەی بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت چی لێدێت؟
هەواڵ / کوردستان :: 08/11/2019 :: 440 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئەندامێكی لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو پارەیەی لە كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكدا وەردەگیرێت بۆ كۆمپانیاكانە، ده‌شڵێت: "پێویسته حكومەت شایستە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێم بگەڕێنێتەوه".
به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، بڕیارەکە له 1ى تشرینى دووه‌مى 2019، له پارێزگای سلێمانى جێبه‌جێكراوه و بۆ هه‌ر ماڵێكیش مانگانه پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه، نیگه‌رانى لیژنه‌ى شاره‌وانى په‌رله‌مانى كوردستان لێكه‌وتووەته‌وه و داواده‌كه‌ن بڕیارى وه‌رگرتنى پاره‌كه له هاووڵاتیان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌وان بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى خۆڵ و خاشاك لەم كاتەدا بەگونجاو نازانن و داواده‌كه‌ن له‌جیاتى وه‌رگرتنى پاره حكومه‌ت مووچه و پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه".
وتیشی: "سه‌ره‌تا پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران باش بكات، ئینجا پاره‌ى هه‌ندێك خزمه‌تگوزارى وه‌ربگرێت".
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانیان، ئه‌و پاره‌یه‌ى له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك وه‌رده‌گیرێت بۆ كۆمپانیاكانه، نه‌ك خه‌زێنه‌ى هه‌رێم".
هاوكات ئه‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ى شاره‌وانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پارى خۆڵ و خاشاك كۆده‌بێته‌وه و داواى روونكردنه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، رۆژانە لە شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم حه‌وت ھەزار و 500 تۆن زبڵ و خاشاك كۆده‌كرێنه‌وه، مانگانه‌ش بڕی 12 ملیار دینار خه‌رجده‌كرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى له‌ناوبردنى خۆڵ و خاشاك.
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، 29 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت كراوه بۆ پاككردنه‌وه‌ى شار و شارۆچكه‌كان.
پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع