وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارێكى ده‌رکرد
هەواڵ / ئابوری :: 07/11/2019 :: 8961 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم بڕیاریدا ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن به بڕى 50 هێرتز (50hz) بێت نه‌ك زیاتر، به‌ڕێوه‌به‌رى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كارانیش ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته بۆ هه‌رێمى كوردستان".
گه‌یلان حاجى سه‌عید، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كارانى هه‌رێم به دواڕۆژى راگه‌یاند: پێشتر ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كران ده‌بوو بڕى هێرتزیان 50 تاوه‌كو 60 بووایه، به‌ڵام دواى به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆى بڕیاره‌كه كۆمپانیا و بازرگانان روویان له ده‌وازه سنوورییه‌كانى ئوم قه‌سر و ده‌وازه‌كانى دیكه ده‌كرد، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داهاته بۆ هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى وه‌زاره‌تى دارایى داخوازییه‌كه‌یانى جێبه‌جێكرد و بڕیاریدا له‌مه‌ودووا ئه‌و موەلیدانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن به بڕى 50 هێرتز (50hz) بێت نه‌ك زیاتر.
وتیشى: "ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى سوودى زۆرى بۆ هه‌رێم ده‌بێت و واده‌كات ئه‌و بازرگانییه له رێگه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه بگاته‌وه هه‌رێم، نه‌ك گۆڕینى ده‌روازه‌ى دیكه‌ى عێراق".
بڕیاره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ له وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم:
پ: چ.ع