دەیان پرۆژە لە ناوچەیەکی هەرێم جێبەجێ دەکرێن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا

لەسەر داهاتی پارەی تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، 43 پرۆژەی خرمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەکە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.


سەردار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رانیە بە دواڕۆژی راگەیاند: لە داهاتی پارەی تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکان بڕی نزیکەی یەک ملیار دینار بۆ سەنتەری قەزای رانیە تەرخانکراوە کە دەتوانرێت 19 پرۆژەی خزمەتگوزاری پێ ئەنجام بدرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی: "پرۆژەکان بریتین لە پرۆژەی رێگەوبان و فراوانکردنی شەقامە سەرەکییەکانی سەنتەری قەزاکە و گەڕەکە تازەکان و هەروەها پرۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و جوانکاری ناو بازاڕ و پرۆژەی سەوزایی و نۆژەنکردنەوەی چەند پارکێک".

هاوکات ئازا کەریم، وتەبێژی شارەوانییەکانی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕی نزیکەی 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار کە داهاتی تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکانی ئیدارەی راپەڕینە  بە بڕیاری ژمارە 544ی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم تەرخانکراوە بۆ سنووری ئیدارەی راپەڕین.

ئازا کەریم باسی لەوەشکرد: لەسەر ئەو بودجەیە بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا 43 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لەسەر ئەو بودجەیە بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure