دابەشکردنی مووچه‌ى چەند وه‌زاره‌ت و توێژێك ئاشکرا كرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 10448‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا، چوار وه‌زاره‌ت و دوو توێژ مووچه‌ى مانگى ئابى 2019 وه‌رده‌گرن له‌ماوه‌ى كه‌متر لە 24 رۆژى داهاتوودا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: رۆژانی یەکشەممە و دووشه‌ممه‌ (10 و 11ى تشرینى دووه‌م) مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، هه‌روه‌ها رۆژانى سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ (12 و 13ى تشرینى دووه‌م) مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م، مووچه‌ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

به‌هۆى دواكه‌وتنى ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ى مانگانه‌ حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت، سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێك دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ "سستی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام دواى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 رۆژدا مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.

له‌ 8ى ئازارى 2019، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیارى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە