هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر چوار لیژنه‌ى زیادكراو ده‌دات كه‌ پێشتر فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.

جه‌لال محەمەد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنى لیژنه‌ زیادكراوه‌كان كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات.

وتیشى: "له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ زیادكراوه‌كان كراوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت و له‌كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌نگیان پێده‌درێت".

به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ى لیژنه‌كان كه‌ 15 لیژنه‌ بوو زیادكراوه‌ بۆ 19 لیژنه‌ و له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانیش گۆڕانكارى له‌ پۆسته‌كانیان كراوه‌ و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگیان له‌سه‌رده‌دات.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە