تونێلی پێشڕه‌و له‌ سلێمانی داده‌خرێت

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تونێلی پێشڕه‌و داده‌خرێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە رۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی دووه‌می 2019 لەکاتژمێر 9:00ی به‌یانی بۆ بۆ 12:00ی نیوەڕۆ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت، بەمەبەستی چاکسازیکردن تیایدا. 

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمڕ ، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕم،م دەبەستێتەوە كه‌ درێژترین تونێلە لە عێراقدا و درێژییەکەی دەگاتە 2389 مەتر و 8.5 مەتر پانە و 7.65 مەتر بەرزە.

ناونانی تونێلەکە بە پێشڕەو، لەدوای مردنی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دێت کە بەر لە کۆتاییھاتنی پڕۆژەکە گیانی له‌ده‌سدا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure