ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌قه‌زای كه‌لار سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست گردبوونه‌وه‌و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داواده‌كه‌ن هاوشێوه‌ى مامۆستایان دامه‌رزاندنى هه‌میشه‌ییان بۆ بكرێت. 


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كى دراوته‌ دواڕۆژ، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌ڵێن "ئێمە وەکو فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانی سنوری قەزای کەلار، وێڕای دەستخۆشیمان لە بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواکارین هاوشێوەی ئه‌وان فەرمانبەرانی گرێبه‌ستیش بڕیاری هەمیشەییان بدرێت". 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە ماوەی ساڵانی رابوردوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و نیوە مووچە، ئەرکەکانی سەرشانمان لە خزمەتی هاووڵاتیان بە باشی ئەنجامداوەو لە پێناو ئەو مەبەستەدا بڕیارمانداوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوه‌ دەست بەچالاکی مەدەنی بکەین.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure