فه‌رمانی گرتن بۆ بەرپرسێکی باڵا ده‌ركرا

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2072‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی سه‌ر به‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی به‌سره‌، فه‌رمانی گرتنی بۆ پارێزگارى پێشوو و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دیوانی پارێزگا ده‌ركرد.


ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دادگای باڵای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: به‌پێی حوكمی ماده‌ی 240 له‌ یاسای سزادان، تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچی ئیفاد و خوله‌كانی مه‌شق و پێشكه‌وتنی فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگای به‌سره‌ له‌ ساڵی 2014، فه‌رمانی گرتن بۆ پارێزگاری پێشوو و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك ده‌ركراوه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ "فه‌رمانبه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی دیوانی پارێزگا به‌ ئیفاد و له‌سه‌ر پاره‌ی پارێزگای به‌سره‌، نێردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵاته‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure