جیهان به‌كورتى: پیاوێك ژنه‌كه‌ى و ژنبراكه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 17813‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – پیاوێك ژنه‌كه‌ى و ژنبراكه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت
پیاوێك له‌ میسر ژنه‌كه‌ى و ژنبراكه‌ى به‌ر چه‌قۆ ده‌دات و ده‌یانكوژێت.
به‌پێى لێدوانى پۆلیسى قاهیره‌: "رووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى مه‌رج له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر رویداوه‌، پیاوه‌كه‌ له‌ ژنه‌كه‌ى جیابووته‌وه‌ و منداڵێكیان هه‌بووه‌، بیستوویه‌تى هاوسه‌رگیرى كردووه‌ته‌وه‌، چووه‌ته‌سه‌ر ماڵیان و به‌به‌رچاوى منداڵه‌كه‌یه‌وه‌، ژنه‌كه‌ى و ژنبراكه‌ى به‌ر چه‌قۆ داوه‌ و 36 چه‌قۆى لێداون و هه‌ردووكیانى كوشتووه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر فه‌یسبووكدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌ره‌پێده‌رانى فه‌یسبووك دزه‌یان كردبووه‌ ئه‌كاونتى خه‌ڵكه‌وه‌ و داتاكانیان دزیبوو، له‌ئێستادا جارێكیتر فه‌یسبووك رووبه‌ڕووى ئه‌و گرفته‌ بووه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك په‌ره‌پێده‌رى ترى فه‌یسبووك گروپ دزه‌یان كردووه‌ته‌ ئه‌كاونتى كه‌سییه‌وه‌ و داتایان دزیوه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – مه‌حمود ئه‌بو ته‌عیمه‌ باوكى ئه‌و هێرشبه‌ره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشى كرده‌ سه‌ر گه‌شتیاران له‌ ناوچه‌یه‌كى شوێنه‌وارى له‌ ئوردن بێده‌نگى شكاند و رایگه‌یاند: "زۆر توڕه‌یه‌ له‌و كاره‌ى كوڕه‌كه‌ى و شۆكى كردووه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه‌ به‌ كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش".


ئه‌خبار 24 – هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى ئاشكرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى لابردنى دۆناڵد ترامپ له‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات.


ئه‌لحورڕه‌ – دوو كارمه‌ندى پێشووى تویته‌ر به‌ سیخوڕیكردن بۆ سعودیه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.


میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – وڵاتى ئیمارات دواى فراوانكردنى پێگه‌ى خۆى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌كاتێكدا وڵاتێكى كه‌نداوى بچووكه‌، له‌ئێستادا هه‌نگاوێكى نوێ ده‌نێت و ده‌یه‌وێت چه‌ك دروست بكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى به‌رگرى بونیاد ده‌نێت.



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure