ماكرۆن: ئێران به‌ ئاشكرا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌باری بڕیاره‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر زیادكردنی چه‌ندین به‌رامبه‌ری رێژه‌ی  پیتاندنی یۆرانیۆم، ده‌ڵێت "ئێران به‌ ئاشكرا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه‌و به‌ڵینه‌كانی پێشێلكردووه‌".


حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌مه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌م، چواره‌مین هه‌نگاوی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌نێت.

له‌به‌رامبه‌ردا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌ كۆتایی گه‌شته‌ سێ رۆژه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چین و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێران بۆ یه‌كه‌مجار به‌مشێوه‌یه‌و به‌ئاشكرا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و ترسناكی به‌دواوه‌ دێت.

سه‌رۆكی فڕه‌نسا وتیشی "زیادكردنی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌ كشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، منیش له‌ رۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌م و بڕیاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ین".

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure