2000 توندڕه‌و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رووسیا

هەواڵ / جیهان :: 07/11/2019‌ :: 86‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسی راگه‌یاندنی رووسیا له‌ زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی وڵاته‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 2000 كه‌سی رووسی نزیك له‌ رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رووسیا كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ دروستده‌كات.


ئه‌لكسه‌نده‌ر بۆرتنیكۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاندووه‌، 2000 كه‌سی توندڕه‌و له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ شه‌ڕ و ململانێی تیادایه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رووسیا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure