بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى مۆڵه‌تى خوێندنه‌وه‌ ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 600‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاگرتنى مۆڵه‌تى خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌ران، زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوەو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بڕیارێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركردووه‌.


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى به‌ بڕیارى ژمارە (8582) لە 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019  بڕیارێكى ده‌ركردووه‌ بە ڕاگرتنی کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: ئەم بابەتە دوێنێ بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 9388 لە ڕۆژی 6ی تشرینی دووه‌می 2019 ڕێکخراوەتەوە کە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوەو ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن و بەردەوام دەبن، بە مەرجێک بە گوێرەی یاسا و پێوەرە کارپێکراوەکان بن.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure