رەغد بۆ دەچێت بۆ سعودییە؟

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1980‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، سعودیە بڕیاریداوە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی سازبکات بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەژێر ناونیشانی (عێراق...ئاسۆکانی دواڕۆژ).

ئەوەی جێگەی سەرنجە هەموو لایەنەکانی رژێمی پێشووی بەعس بانگهێشتی ئەو کۆنگرەیە کراون، لەوانە( رەغدی کچی سەدام) کە باڵیۆزی سعودییە لە ئوردن ( خالد بن فەیسەڵ) خۆی بانگهێشتنامەی بۆ بردووە.

لەناو بانگکێشتکراوەکاندا نوێنەری (عزەت دووری و تارق هاشمی و نوێنەری نەقشبەندییەکان) و چەندین سەرکردەی کۆنی بەعس بانگهێشتکراون، لەوانە (عەبدولحسێن الدباش) کە گوایە لە هەولێر دادەنیشێت، (خەز المجمعی) نوێنەری باڵەکەی یونس الاحمدی بەعسی و خەلیل تکریتی کە کاربەدەستێکی گەورەی سیخوڕی رژێمی سەدام بوو و گەلێک سەرکردەی دیکەی دەزگا هەواڵگرییەکانی سەدام و ئەندامانی (قیادەی قوتری جارانی بەعس).

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو راپەڕین و خۆپیشاندانانەی ئێستا راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەم تاقمەدایە کە رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانیش بەشدارە تیایدا و سعودییە و ئیماراتیش پێداویستییەکانی دابین دەکەن.

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure