لیستێكی نوێی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 15196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی  

بڕیا وایه‌ سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو لیستێكی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ رابگه‌یه‌ندرێت و مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 10ی تشرینی دووه‌م، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "رۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ابی 2019ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019 كردووه‌. 

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure