فه‌رمانده‌یه‌كی زێره‌ڤانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك سزا ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1068‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ شه‌ودا ئۆتۆمبێلێكی تابلۆی زێره‌ڤانی لێده‌خوڕی، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ سزادرا. 


دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌وی 4ی تشرینی دووه‌می 2019 هاووڵاتیه‌ك به‌ كامێراكه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی زێره‌ڤانی گرتبوو و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی زیڕه‌ڤانی له‌ ژێر كاریگه‌ری ماده‌ كحولییه‌كان كاری شوفێری ده‌كرد و به‌ نایاساییش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی له‌ دوای ده‌وام به‌كارهێنابوو، له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌كه‌یه‌وه‌ سزادرا. 

سه‌باره‌ت به‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌، لیوا به‌هجه‌ت سێلكی، له‌ فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ئۆتۆمبێلێكی  جۆری نیسان پێکئاب ژمارە (561 زێرەڤانی) دوور لە رێنمایی ھاتووچوو ببووە مایەی بێزاری ھاووڵاتیان.

وتیشی "چەندین کەسی دڵسۆزو ھۆشیار لە رێگای تۆڕی کومەڵایەتییەکانه‌وه‌ ئاگاداریان کردینه‌وه‌و ئێمەش وەکو فەرماندەیی زێرەڤانی دەستبەجێ لێپێچینه‌وه‌ی پێویستمان وەرگرت و رێککاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ گیراوه‌ته‌به‌رو هه‌ر كه‌سێكیش له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی كاری له‌وشێوه‌یه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌ سزا ده‌درێت. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure